ئامارەكانی هەژاری لە هەرێمی كوردستان بۆ 15 % زیادیكردوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئامارەكانی هەژاری لە هەرێمی كوردستان بۆ 15 % زیادیكردوە

لە هەرێمی كوردستان لە جیاتی بەرەنگاری و كاركردن لەسەر كەمكردنەوەی ئامارەكان رۆژ بەرۆژ بە هۆی قەیرانی دارایی و بێ كاری و نالەباری دۆخۆی سیاسی و نادادپەروەرییەوە ئامارەكانی هەژاری روی لەهەڵكشانكردوەو گەیشتۆتە %15.

لەمبارەشەوە پەرلەمانتاری كوردستان ئەبوبەكر هەڵەدنی لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند:هێڵی هەژاری رۆژ بەرۆژ بەرفراوانتر دەبێت رێژەكە نزیكبۆتەوە لە %15 وە پێموایە زیاتریشە، ماوەی شەش ساڵە هیچ دەرچوویەكی زانكۆو پەیمانگاكان دانەمەزراون ، وە لەناو توێژی گەنجاندا بێ كاریەكی زۆر هەیەو وە مەودای نێوان دەولەمەندەكان خاوەن بەرژەوەندیەكان لەگەل هەژارەكان رۆژ بەرۆژ فراوانتر دەبێت .

ناوبراو دەشڵێت : بەهۆی ئەم دەسەڵاتە شكستخواردوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان باری سەر شانی هاوڵاتی و مووچە خۆرو فەرمانبەر رۆژ بەرۆژ قورستر دەبێت.

لای خۆشیەوە وەزیری پلاندانانی هەرێم رایدەگەیەنێت: زۆرترین رێژەی هەژاری لە پارێزگای دهۆكەو دواتر شاری هەولێر و دوای ئەویش پارێزگای سلێمانی دێت.

مامۆستایەكی ئایینیش دەڵێت لە كوردستان گرفت لە دابەشكردنی داهات و دادپەروەری هەیە نەك لەبەر نەبوونی .

هه‌واڵی گرنگ