لە مزگەوتی حەرامی شاری مەككە ئەنجامدانی نوێژی بە كۆمەڵ دەستیپێكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە مزگەوتی حەرامی شاری مەككە ئەنجامدانی نوێژی بە كۆمەڵ دەستیپێكردەوە


پاش حەوت مانگ لە داخستنی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ئەمڕۆ رێگە بەهاوڵاتیان و نویژخوێنان دەدرێت نوێژی بەكۆمەڵ لەمزگەوتی حەرامی شاری مەككە ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە، تەلەفزیۆنی فەرمی سعودیە بڵاویكردەوە كە لەپاش زیاتر لەحەوت مانگ داخستنی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ئەمڕۆ یەك شەممە حكومەتی ئەو وڵاتە ڕێگەی بەهاوڵاتیان و نویژخوێنان داوە نوێژی بەكۆمەڵ لە مزگەوتی حەرام ئەنجام بدەن و مەراسیمە ئاینیەكان دەست پێدەكەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: لەسەرەتای ئەم مانگە یەكەم كاروانی عەمرەكارانی سعودی دەستیان بە ئەنجامدانی مەراسیمی عەمرە كرد و ئەمرۆش لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا لەكەنالی فەرمی سعودیە بڵاوكراوەتەوە كەتیایدا دەردەكەوێت نوێژخوێنان سەرقاڵی ئەنجامدانی نوێژی بەكۆمەڵن بە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستیەكانەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ