لەسەر سوتانی ئاڵای كوردستان، كوڕی پێشەوا قازی محەمەد پەیامێكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر سوتانی ئاڵای كوردستان، كوڕی پێشەوا قازی محەمەد پەیامێكی بڵاوكردەوە

كوڕی سەرۆك كۆماری كوردستان لەسەر سوتانی ئاڵای كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: باوكم و هەزاران كوردی دیكە گیانیان فیدای ئاڵای كوردستان كردوە، تا دواهەناسە لەپێناو بەرزی و شەكاوەی ئاڵای كوردستان تێدەكۆشین.

عەلی پێشەوا قازی محەممەد كوڕی سەرۆك كۆماری كوردستان سەرۆكۆنەی سوتاندنی ئاڵای كوردستان دەكات و ڕایگەیاند: سووتاندن و بێ ڕێزی كردن بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان كە سیمبۆلی نەتەوەكەمانە لە شاری بەغدا بە دەست نەیارانی گەلەكەمان بە توندی ئیدانە دەكەم.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: تا دوایین هەناسەم تێدەكۆشم كە هەر بەرز و شەكاوە بمێنی ئەو ئاڵایەی كە مەرحومی باوكم پێشەوا قازی محەممەد و هەزاران شەهیدی تری نیشتمانم گیانیان فیدای كردووە.

ئەوەشی خستەڕوو: هیوادرم گەلی كورد لەو ڕووداوە دڵتەزێنانە پەند وەرگرێ و پشت بە بێگانان نەبەستێ و بزانێ كە غەیری خۆمان كەس دڵسۆزمان نییه، بژی كورد بژی كوردستان.

هه‌واڵی گرنگ