دروشمە گەورەكانی هەڵبژاردنی حیزبەكانی دەسەڵات تەنها بڵقی سەر ئاوبوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دروشمە گەورەكانی هەڵبژاردنی حیزبەكانی دەسەڵات تەنها بڵقی سەر ئاوبوون

كابینەی ئێستای حكومەتی هەرێم كە سێ لایەنی پارتی و یەكێتی و گۆران بە هەزاران دەردی سەر و رێككەوتن پێكیان هێنا و وتیان دەیكەینە كابینەی بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێزو دابینكردنی 50 هەزار هەلی كارو ئەنجامدانی چاكسازی، سێ دروشمی گەورەو بریقەدار ، بەڵام ئەزموونی ساڵێكی كابینەكە ئەو راستیەی دەرخست كە نەك دروشمەكانیان هیچ جێبەجێ نەكراون بەڵكو دەریخست كە ئەو دروشمانە تەنها بلقی سەرئاوبوون.

یادەوەری كارەساتی شانزەی ئۆكتۆبەرو رۆژانی دواتر قەبارەی ناكۆكی و ناتەبایی پێكهاتەكانی حكومەتی بەروونی پیشانی خەڵكی كوردستاندا.

سەرەتا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هێرشی توندی كردە سەر باڵێكی نێو یەكێتی نیشتیمانی بێ باك لەوەی جێگرەكەی لە حكومەت ئەندامی سەركردایەتی ئەو حیزبەو هاوكات گوێنەدان بەوەی ئەو هێرشە بنەماڵەی جێگرەكەی دەگرێتەوە ، لەبەرامبەردا تیمی وەزاری یەكێتی وەلامێكی توندی دەدەنەوە و یادەكانی 31ی ئاب و یادەوەریتریش دەخەنە سەر مێز .

تیمی وەزاری یەكێتی واتە جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكانی ئەو حیزبە ، لێرەدا یەكێتی خاترانەیەكی هێشتۆتەوەو راستەوخۆ بەجێگرەوەی سەرۆكی حكومەت وەڵامی نەداوەتەوە یان رەنگە هی ئەوبێت جێگری سەرۆكی حكومەت نایەوێ بچێتە ناو ئەو یاریەوە بۆیە بەناوی تیمی وەزاری وەلامیان داوەتەوە.

دواتر پارتی لەرێی تیمی وەزاری خۆیانەوە وەڵامێكی توندی تیمی وەزاری یەكێتیان دایەوە ، ئیتر شەری بەیاننامەكان ئەمجارەیان لە نێو فارگۆنەكانی شەمەندەفەری حكومەتەوە دەستی پێكردەوە.

لێرەشدا پرسیاری شەقام ئەوەیە كابینەیەك ئاو بەیەك نەخۆن، كابینەیەك ئاوا شەری تیمی وەزاری بكەن، كابینەیەك تۆمەتی خیانەت و خاكفرۆشتن و جاشایەتی بەیەك بڵێنەوە !،كابینەیەك ئاوا سەنگەر لەیەكبگرن، ئایا دەتوانێ كوردستانێكی بەهێز بونیاد بنێت و 50 هەزار هەلی كار دابینبكات و چاكسازی راستەقینەی ریشەیی ئەنجامبدات؟.

خەڵكی كوردستان لەناو قورسایی بێ مووچەیی و سەختی ژیاندا چاوەرێن ئەم كابینەیە بەم سێ تیمە ناكۆكەوە دەستیان لەسەر دەستی یەك دانێن و قەیرانەكانی هەرێم بەهێمنی و بەرۆحیەتی یەك تیمی كوردستانی یەكگرتوو چارەسەر بكەن ، نەك ئەوەی لەهەر وێستگەیەكدا شەرێكی لابەلای میدیایی بەرپابكەن و هێندەیتر بێ ئومێدی لە دلی كوردستانیان بچێنن ، شەری كۆنە قین هێندەیتر كوردستان بەرەو وێرانی دەبات.

هه‌واڵی گرنگ