جێگری سەرۆكی پەرلەمان:حکومەت وەڵامی پرساندنی 23 پەرلەمانتارەکەی داوەتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جێگری سەرۆكی پەرلەمان:حکومەت وەڵامی پرساندنی 23 پەرلەمانتارەکەی داوەتەوە

كوردیو

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كورستان رایدەگەیەنێت:حکومەت وەڵامی پرساندنی 23 پەرلەمانتارەکەی داوەتەوە و بەم زووانە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

ئەمرۆ یەكشەممە 18-10-2020 هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بابەتی پرساندن بابەتێکی پەیڕەوییە و مافێکی پەرلەمانییە بەپێی مادەی 68 و 69،بۆ جاری دووەم بابەتی پرساندن لەلایەن 23 ئەندامی پەرلەمانەوە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کراوە و لە نزیکترین دانیشتنی پەرلەماندا دەخرێتە بەرنامەی کارەوە".

ئاماژەی بەوەشدا،" حکومەتی هەرێم لە رۆژی 11ی ئەم مانگەدا وەڵامی پرساندنەکەی سەرۆکی حکومەت و تیمەکەی بۆ پەرلەمان ناردووەتەوە و لە نزیکترین دانیشتندا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت".

هاوكات، دكتۆر شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ماڵپەری (كوردیو)ی راگەیاند،"دەبوایە دوای وەڵامدانەوەكەی حكومەت و لە 11-14ی ئەم مانگەوە دانیشتن لەبارەی پرساندنەكەوە بكرایە".

ئەوەش لەكاتێكدایە،5-10-2020 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئاوات جەناب وەزیری دارایی و تیمی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە میوانداری چوونە پەرلەمان،بەڵام ئەو 23 پەرلەمانتارە جەخت لە پرساندنی سەرۆکی حکومەت و تیمەکەی دەکەنەوە.

هه‌واڵی گرنگ