لە سلێمانی گردبونەوە بەڕێوەچوو، داوایەك ئاڕاستەی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە سلێمانی گردبونەوە بەڕێوەچوو، داوایەك ئاڕاستەی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكرێت

ئەمڕۆ یەك شەممە نوێنەری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری سلێمانی گردبونەوەو داوا دەكەن سنورێك بۆ مامەڵەی هێزە ئەمنیەكان و بەرپرسان دابنرێت و ڕێگە لە ڕایی ئازادو كاری ڕۆژنامەوانی نەگیرێت.

ئەمڕۆ یەك شەممە 18-10-2020، نوێنەری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی گردبونەوەو ڕایانگەیاند: دۆخی هەرێمی كوردستان بەجۆرێكە كە مەترسی لەسەر دەربڕینی ڕایی ئازادی و كاری میدیایی ڕووی لە فراوان بوون كردوەو تا ئێستا چەندین ڕۆژنامەنوس و چالاكوان دەستگیركراون و ڕوبەڕوی توندوتیژی بونەتەوە.

هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو: ئەوەی حزبە دەسەڵاتەكان لە بەرانبەر چالاكوانان و ڕۆژنامەنوسان دەیگرنەبەر لەگەڵ یاساكانی بواری كاری میدیای و ڕایی ئازاد یەك ناگرێتەوە و پێویستە سنورێكی بۆ دابنرێت.

ئەو ڕێكخراوانەی كۆمەڵگەی مەدەنی داوا لە پەرلەمانی كوردستان و نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەن فشار و كاری خۆیان چڕ بكەنەوە بۆ ڕاگرتنی مامەڵەی نەشیاو لە هەرێمی كوردستان كە لەلایەن هێزە ئەمنیەكان و حزبەكانی دەسەڵاتەوە ئەنجام دەدرێت لەبەرانبەر ڕایی ئازاد و چالاكوانانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی.

 

هه‌واڵی گرنگ