بەرپرسانی هەرێم خەریكی چین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرپرسانی هەرێم خەریكی چین


دوو حیزبی سەرەكی دەسەڵاتی كوردستان كە لەسەر دابەشكردنی سامان و داهات و پلەو پۆست زۆر تەباو ڕێكن، چەن ڕۆژێكە لەیادی ڕیفراندۆم و ڕوداوە دڵتەزێنەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەردا، بۆ گەرمكردنی جەماوەرەكەیان و سەرقاڵكردنی خەڵكی كوردستان شەڕی ساردیان دەسپێكردووەو كەوتونەتە دەركردنی بەیاننامە لەدژی یەكتر.
سەرەتا بەناوی تیمی وەزاری، دواتریش كەدڵیان ئاوی نەخواردەوە بەناوی مەكتەبی سیاسی حزبەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە خەڵكی هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی چەندین تەنگژەو قەیران بووەتەوەو لە حاڵ و ڕەوشێكی یەكجار سەختدا ژیان بەسەر دەبات.
ڕوونیشە كە ئەم تەنگژەو نەهامەتیانەی خەڵكی كوردستانی تێكەوتووە ، بەشێكی باشی بۆ سیاسەتی هەڵەو بێ پلانی و پاوانخوازی و گەندەڵی ئەم حوكمڕانانە دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ لە جیاتی ئەوەی ئەم دوو حیزبە لەخەمی تێپەڕاندنی لانیكەم بەشێكی ئەم نەهامەتی و قەیرانانەدا بن و بەهاوكاری هێزو لایەنە سیاسیە نیشتمانیەكان و تێكرای ڕێكخراوە كاریگەرەكانی كوردستان و دۆستانی دەرەكی ، بیر لە داهاتوی نادیاری قەوارەكەو خەڵكەكە بكەنەوەو نەخشەو ئامادەكارییان هەبێت بۆ ساڵی نوێ كە هەڵبژاردنی گشتی ئێراق بەڕێوەیە ،بەم كارو هەڵوێستە نەخوازراوو نابەرپرسانەیان ، جارێكی تر ناكۆكیەكان و قەیرانەكان قووڵتر دەكەنەوەو بەخۆیان بزانن یان نەزانن، دڵی ناحەزو نەیارەكانی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی خۆشدەكەن و ئاو لە ئاشی ئەو هێزە ئەقلیمی و ئێراقیانە دەكەن كە بەردەوام لەمەڵاس و كەمیندان بۆ لێدان و لەباربردنی هەموو ئاوات و ئامانجێكی ئەم گەلە خێر لەخۆنەدیوە.
ئەم كارو هەڵوێستە حیزبی و تەسكبینانە، جارێكی دیكە سەلماندی كە حوكمڕانەكانی هەرێم، ئەوەندەی خەمی خۆسەپاندن و شكاندنی بەرامبەرەكانیانن
- تەنانەت ئەگەرهاوپەیمانی دەسەڵاتیش بن - چارەكی ئەوە لەخەمی داهاتوی قەوارەی هەرێم و ژیانی سەربەرزانەی خەڵكەكەیدا نین.
بێ ئاگا لەو ڕاستیە كە ئەگەر ڕەشەبای ڕەشی زەمانە هەڵكاو كەشتیەكە بخاتە مەترسیەوە ، ئەوانیش ڕزگاریان نابێ.

هه‌واڵی گرنگ