پۆلیسی هەولێر: ئەو شۆفێرەی دوو كەسی كوشتبوو و هەڵهاتبوو، دەستگیر كرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی هەولێر: ئەو شۆفێرەی دوو كەسی كوشتبوو و هەڵهاتبوو، دەستگیر كرا

كوردیو
 
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت: بە كەمتر لە دوو كاتژمێر تونرا ئەو شوفێرە دەستگیربكرێت كە دوو كەسی كوشتبوو و هەڵهاتبوو.
 
لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت،" بەشی پۆلیسی ناوشار / رۆژئاوا، بنكەی پۆلیسی شادی،لە بوونی رووداوێكی هاتوچۆ لە ترافیكلایتی مەخموور ئاگادار كرانەوە، كە شوفێرێك بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆمیگا) بە ناوی (م.ب.م)، لە شوفێرێك و سەرنشینی ماتۆڕێكی بە ناوەكانی (دیلمان عەبدولستار محەمەد) و (رێباز ئازاد ئیسماعیل)ی داوە و هەردووكیان گیانیان لە دەست داوە و شوفێری ناوبراویش هەڵهاتووە".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دەمودەست تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و توانرا بە كەمتر لە 2 كاتژمێر شوێنی تۆمەتبارەكە دەستنیشان بكەن و دەستگیری بكەن".
 
روونیشكراوەتەوە،" تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (24)ی هاتوچۆ، راِگیرا و ڕادەستی یاسا كرا".
 
 

هه‌واڵی گرنگ