لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداریەك ئاڕاستەی خانمان دەكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداریەك ئاڕاستەی خانمان دەكەن

بەهۆی بەسەرچونی ماوەكەیانەوە و نەشیاوی بۆ بەكارهێنان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر بۆیەی رەنگكردنی قژی خانماندا دەگرن.

بەپێی راپۆرتی لیژنەی ئارایشتگاكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كه ئەمڕۆ یەكشەممە،‌ ئاراستەی لیژنەی باڵای قائیمقامیەت كراوە رایگەیاندوە: بەهۆی بەسەرچونی ماوەكەیانەوە و نەشیاوی بۆبەكارهێنان، لیژنەكە دەستی بەسەر زیاتر له (150) پارچە بۆیەی رەنگكردنی قژی خانمان لەجۆری (KEUNE)دا لە كۆگاكانی فرۆشتنی جوانكاری خانمان لەشاری سلێمانی گرتوە‌.

بەپێی رێنماییە تەندروستیەكان، لەبەر ئەوەی ئەو جوانكاریانه پێكهاته سەرەكیەكەیان ماددەكیمیاییەكانە، لەكاتی بەسەرچونیدا ماددەكانی دەگۆڕیت بۆ پێكهاتەی زیان بەخش و زیان بە پێست و تەندروستی بەكارهێنەرەكانی دەگەیەنێت، بۆیە لەلایەن لیژنەكەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

لیژنەی ئارایشتگای قائیمقامیەتی سلێمانی‌ داوا لەخانمان دەكات: لەكاتی كڕین وبەكارهێنانی ماددە جوانكارییەكاندا، بەوردی سەرنج لە بەرواری دروستكردن و ماوەی بەسەرچونی بدەن، پاشان بەكاریبهێنن، لەهەرشوێنێكیش كاڵاوشمەكی ماوەبەسەرچویان بینی لەڕێی (07708677777) پەیوەندی بەلیژنە هاوبەشكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە بكەن.

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربەلیژنە هاوبەشەكانەوە تەواوی بۆیەكانی رەنگكردنی قژی خانمان لەناودەبرێت و ئەو شوێنانەشی بۆیەكانی تیادا گیراوە خاوەنەكانیان روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ