پانزە ساڵ لەمەوبەر پارتی كلتوری بارەگا سوتاندنی له‌ عێراق داهێنا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پانزە ساڵ لەمەوبەر پارتی كلتوری بارەگا سوتاندنی له‌ عێراق داهێنا

لێدوانێكی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەناڵی (حرە) سەركردەو لایەنگرانی حەشدی شەعبی توورە دەكات ، توورەبونی لایەنگرانی حەشدی شەعبی دوای ئەوە هات هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە میانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئەوەی راگەیاند ئەو گروپانەی كە هێرشیان كردە سەر هەولێر هەر ئەو گروپانەن كە لەبەغداد هێرش دەكەنە سەر دیبلۆماتكاران .

هۆشیار زێباری وتیشی دەبێت موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ناوچەی سەوزی نێودەولەتی لە بەغدا پاكبكاتەوە لە میلیشیاو گروپەكانی سەر بەحەشدی شەعبی.

دوای ئەوە بەیانی رۆژی شەممە لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەشاری بەغدا چونە سەر بارەگای لقی 5ی پارتی و دەستیان بە خۆپیشاندان و نارەزایەتی كرد پێشتر پارتی بارەگای خۆی لە بەغداد چۆلكردبوو ، خۆپیشاندەرانیش چەند دروشمێكیان دژی هۆشیار زێباری و پارتی دەوتەوەو هەندێك لە خۆپیشاندەرانیش سوكایەتیان بە ئاڵای كوردستان كرد و سوتاندیان، دوای چەند كاتژمێرێك لەمانەوەی خۆپیشاندەران لە بەردەم لقی پارتی دواتر چونە ناو بارەگاكەو ئاگریان تێبەرداو سوتاندیان.

بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا وتی سكاڵا لەسەر حكومەتی عێراق تۆمار دەكەن لەبارەی ئەوەی كە هێزە ئەمنیەكانی عێراق رێگرییان لە سوتاندنی بارەگاكەیان نەكردووە ،لەبەرامبەر سوكایەتیكردن و سوتاندنی ئاڵای كوردستان حیزب و لایەنە سیاسیەكان و دام و دەزگا فەرمیەكانی هەرێم هەڵوێستی توندیان دەربری .

دوای سوتاندنی بارەگاكەی پارتی هۆشیار زێباری پۆزشی بۆ قسەكانی هێنایەوەو رایگەیاند كە حەشدی شەعبی هێزێكی فیداكارەو نابێت بێ رێزی پێبكرێت.

ئەمانەش دوای ئەوە دێت كە پانزە ساڵ لەمەوبەرو لە ساڵی 2005 لە سنوری پارێزگای دهۆك كە پارتی باڵادەستە كلتوری بارەگا سوتاندن داهێنراو بەناوی خۆپیشاندانەوە بارەگاكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سوتێنران و ئەندامێكی سەركردایەتی و چەند كادیرێكیتری یەكگرتوو بەدەستی لایەنگرانی پارتی و هێزە ئەمنیەكانی پارتی شەهید كران.

 

هه‌واڵی گرنگ