هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

كوردیو

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر لەبارەی ماوه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری تابلۆی ژماره‌ كاتی ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ‌18-10-2020 ، لە ئاگادارینامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە، فازڵ حاجی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاویكردووەتەوە‌: "سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری تابلۆی (ژماره‌ كاتی) 60 ڕۆژه‌ و ئه‌ژماركردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ش له‌ ڕۆژی تۆماركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاوه‌ ده‌بێت".

ئاماژەی بەوەشداوە، "ماوه‌كه‌ دوو مانگ نییه‌، چونكه‌ مه‌رج نییه‌ هه‌موو دوو مانگێك بكاته‌ 60 ڕۆژ، به‌ڵكوو له‌وانه‌یه‌ زیاتر، یاخود كه‌متر بێت".
 

هه‌واڵی گرنگ