كەمئەندامان مۆڵەتی 15 ڕۆژ دەدەنە حكومەت بۆ گەڕانەوەی مووچەكانیان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەمئەندامان مۆڵەتی 15 ڕۆژ دەدەنە حكومەت بۆ گەڕانەوەی مووچەكانیان

لە یاداشتنامەیەكدا یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان مۆڵەتی 15 ڕۆژ دەدەنە حكومەت بۆ گەڕانەوەی مووچەكانیان، لە ئەگەری بەدەمەوە نەچونیان سكاڵا لەسەر حكومەت تۆمار دەكەن.

یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان لە یاداشتێكدا كە ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان و حكومەتیان كرد، داوای گەڕانەوەی ئەو بڕە مووچەیە دەكەن كە ماوەی ساڵێكە لێیان بڕاوە، هەر لە یاداشتەكەدا مۆڵەتی 15 ڕۆژ دەدەنە حكومەتی هەرێم، لە ئەگەری بەدەمەوە نەهاتنیان سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار دەكەن لە دادگا.

 ماوەی ساڵێكە وەزارەتی دارایی مووچەی كەمئەندامانی بڕیوە، بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونكردنەوەیەك لەسەر دانەوەی مووچەكانیان یان پاشەكەوتكردنی بە كەمئەندامان درابێت.  

هه‌واڵی گرنگ