عێراق..نوێترین ئاماری توشبوانی كۆڕۆنا بڵاوكرایه‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..نوێترین ئاماری توشبوانی كۆڕۆنا بڵاوكرایه‌وه‌


وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا 3 هه‌زارو 110 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی  ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، كە لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18 هەزار و 885 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3 هه‌زارو 110 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، 56 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترین ژمارەی لە هەرێمی كوردستانە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌ ، زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 240 و هەولێر 274 و دهۆك 283 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 3 هه‌زارو 186 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە و نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه‌، هاوكات 56 كەسیش گیانیان لەدەستداوە،كە بە تەنها لە هەرێمی كوردستان 32 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان لە سلێمانی بوون.

 

هه‌واڵی گرنگ