پێشبینییه‌كان بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ،جوتیاران نیگەران دەکات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشبینییه‌كان بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ،جوتیاران نیگەران دەکات

یەکێتی جوتیارانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی دەکەن ڕێژەی بارانبارین لە وەرزی بارانی ئەمساڵدا لەچاو ساڵانی ڕابردوودا کەمتر بێت کە ئەوەش وادەکات کاریگەری نەرێنی هەبێت بۆ سەر ئەو پلانە کشتوکاڵییەی کە لەلایەن حکومەتەوە دانراوە.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 حەیدەرعەسا، سەرۆکی یەکێتی جوتیارانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست كوردیو کەوتووە ڕایگەیاند: "ئەمساڵ پێشبینی دەکەین باران کەم ببارێت، بۆیە داوا لە حکومەت دەکەین فشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی بەشە ئاوی تەواوی عێراق لە ڕووباری دیجلە بەربداتەوە و پڕکردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ دوابخات".

سەرۆکی یەکێتی جوتیارانی عێراق باسی له‌وه‌ش كردوه‌، "90 هەزار مەتر سێجا ئاو لە تورکیاوە دێت و 20 هەزار مەتر سێجاش لە ڕووبارە ناوخۆییەکانەوەیە دەڕێژێت ناو ڕووبارەکان کە ئەوەش بەشی ئەوە ناکات بە تەواوەتی بەنداوی موسل پڕبێتەوە بە تایبەتی دوای ئەوەی ئێران هەموو سەرچاوە ئاوییەکانی بەڕووی عێراقدا داخستووە".

جێی ئاماژه‌یه‌ لە ساڵی 1969 داهاتی ئاویی عێراق لە ڕووباری دیجلە زیاتر لە 90 ملیار مەتر سێجیا بووە ،بەڵام لە ئێستادا ئەو ڕێژەیە لە 40 ملیارمەتر سێجا کەمترە".

 

هه‌واڵی گرنگ