به‌های دۆلار بەرامبەر به‌ دیناری عێراقی زیاتر دابه‌زی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌های دۆلار بەرامبەر به‌ دیناری عێراقی زیاتر دابه‌زی

لەبارەى جێگیری سیاسەتی نەختینەیی و سەقامگیری نرخی دینار، بانکی ناوەندیی عێراق ڕونکردنەوەیه‌كی دڵنیاکەرەوەکەى بڵاوكرده‌وه‌،به‌هۆیه‌وه‌ نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر دابەزی.

دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 بانکی ناوەندیی عێراقی لە ڕاگەیەنراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌، دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار ڕەتکردەوە و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، نرخی دینار جێگیرە و سیاسەتە نەختینەکانی نەگۆڕاوە و زۆر ڕوون و شەفافە.

بانکی ناوەندیی عێراقیباسی له‌وه‌ش كردوه‌، ئەو لێدوانانەى بەم دواییە دراون لەبارەى دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی تەنها ڕا و بۆچوونی ئەو کەسانەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە هەڵوێستی فەرمی بانکەکەوە نییە و جەخت دەکاتەوە کە نرخی دینار بەرانبەر دۆلار نەگۆڕاوە و جێگیرە.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی ئەوەندە چاکە کە بەپێی هەموو ئاماژە نێودەوڵەتییەکان ئەم قەیرانەى ئێستا تێدەپەڕێنێت کە وڵاتی تێکەوتووە."

بانکەکە هیوای خواستووە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی خۆیان بەدور بگرن لە سەرچاوەی تایبەت و دەنگۆکان و تەنها پشت بە ڕاگەیەنراو و لێدوانی فەرمی بانکەکە ببەستن.


ڕونکردنەوە دڵنیاکەرەوەکەى بانکی ناوەندیی عێراق به‌های دۆلاری زیاتر دابه‌زاند به‌شێوه‌یه‌ك دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی دابەزی بۆ 124 هەزار و 850 دیناری عێراقی.


جێی ئاماژه‌یه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ ، نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌زبویه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك، 100 دۆلار به 127 هەزار دینار له‌ بازاڕه‌كانی عێراق و هه‌رێم مامەڵەی پێوە کرا.












هه‌واڵی گرنگ