300 هەزار کرێکاری بەنگلادیشی بە شێوەی نایاسایی لە عێراق کاردەکەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

300 هەزار کرێکاری بەنگلادیشی بە شێوەی نایاسایی لە عێراق کاردەکەن

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاشکرای دەکات، 300 هەزار کرێکاری بەنگلادیشی بە شێوەیەکی نایاسیی لە عێراق کاردەکەن.

دوای لێكۆڵینەوەیان لە ژمارەی ئەو كرێكارە بەنگلادیشیانەی بە شێوەیەكی نایاسایی هاتوونەتە عێراق و كاردەكەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی بەنگلادیش لە عێراق، بۆیان دەركەوتووە: ژمارەی ئەو کرێکارە بەنگلادیشیانەی بە نایاسایی هاتوونەتە عێراق و کار دەکەن 300 هەزار كرێكارە.

هەفتەی ڕابردوو عادل ڕەكابی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق لە هەولێر ڕایگەیاند: ژمارەیەكی زۆر كرێكاری بیانی بە شێوەیەكی نایاسایی دەهێنرێنە عێراق و هەرێمی كوردستان و جەختیكرده‌وه‌ ڕێگری بكرێت لە هێنانی كرێكاری بیانی، كه‌ به‌هۆی ئەوانەوە ڕێژەی بێكاری لەعێراق بۆ%31 بەرزبۆته‌وه‌.

هه‌واڵی گرنگ