به‌وێنه‌..به‌هۆی تیژڕەوییه‌وه‌ كارەساتێكی گەورەی هاتوچۆ ڕوویدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌وێنه‌..به‌هۆی تیژڕەوییه‌وه‌ كارەساتێكی گەورەی هاتوچۆ ڕوویدا

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كە بەهۆی تیژڕەوی شۆفێرێكەوە سێ‌ ئۆتۆمبێل تووشی پێكدادان بوون و بەهۆیەوە 2 كەس بیندار بوون و زیانێكی زۆری ماددیشی لێ‌ كەوتۆتەوە.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 مقەدەم فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ، لە كاتژمێر 12ی نیوەرۆی ئەمڕۆ لەسەرەتای دەروازەی ئەندەرپاسی باز لەسەر شەقامی 100 مەتری ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كرۆلای تایبەت بەهۆی تیژرۆییەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و لەسایدی خۆی دەرچوو بەسەر دورگەی ناوەندی شەقامەكە كەوت و چۆتە سایدی ئەوبەری شەقامەكە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،ئۆتۆمبیله‌ تۆیۆیتاكه‌ لە سایدی ئەوبەری شەقامەكە خۆی كێشاوە بە فۆردێكی تایبەت و فۆردەكەشی بە پیكابێكدا داوە ئینجا وەستاوە،سه‌رجه‌می پێكدادانه‌كان بوه‌ هۆی برینداربونی 2 كەس و زیانێكی زۆری ماددیش لە ئۆتۆمبێلەكان و ڕێگاوبانەكە كەوتۆتەوە.

فازڵ حاجیئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو:،"خێرایی ڕێگاپێدراو لەو شەقامە 80 كم لەكاتژمێرێكدا، كەچی وێنەكانی ڕووداوەكە شتێكی ترمان پێ دەڵێن، چونكە هەلوەشانی ئۆتۆمبێل بەو شێوەیە لەو خێراییە ڕوونادات".

هه‌واڵی گرنگ