وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت ، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە سەرتاسەری وڵات 3 هەزار و 890 حاڵەتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 18 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە سەرتاسەری وڵات 3 هەزار و 890 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركراوە،هه‌روه‌ها 252 كەسیش بەپه‌تاكه گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە تا ئێستا ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە ، 530 هەزار و 380 كەس و 30 هەزار و 375 كەس گیانیان لەدەستداوە و 427 هەزار و 400 كەسیش چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌راندوه.