لێژنەی یاسایی پەرلەمان هەڵسەنگاندنی بۆ ١٠ پێشنیازە یاسا کرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لێژنەی یاسایی پەرلەمان هەڵسەنگاندنی بۆ ١٠ پێشنیازە یاسا کرد

 ئەمڕۆ لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و گفتوگۆکردن لەسەر چەند پێشنیازە یاسایەک کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەی لێژنەی یاساییدا گفتوگۆ لەسەر (١٠) پێشنیازە یاسا کرا، کە لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرابوون.

تەوەرێکی دیكەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەڵسانگاندنی لێژنەی یاسایی بۆ ڕاپۆرتی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی پڕۆژەیاسای (فرۆشتن و بەکرێدانی موڵكەكانی دەوڵەت)، لەمبارەیەوە بڕیاریاندا بە ڕاپۆرتێک سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگاداربکەنەوە.

هه‌واڵی گرنگ