له دیمه‌نێكی ناخ هه‌ژێندا له شاری به‌غدا ،ئافرەتێك هەردوو منداڵەكەی لە سەر پردی ئەئیمەی سەر ڕوباری دیجلە هەڵدەداتە خوارەوە.
له‌چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كە له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لەلایەن چالاكوانانەوە بڵاوكراوەتەوە، ده‌رده‌كه‌وێت دایكێك كچە تەمەن سێ ساڵانەكەی و كوڕە دوو ساڵانەكەی لە سەر پردی ئەئیمەی سەر ڕوباری دیجلە هەڵدەداتە خوارەوە ،ئەمەش ناڕەزایی و توڕەیی ڕای گشتی لێدەكەوێتەوە و داوادەكەن دایكەكە قورسترین سزا بدرێت.
هه‌روه‌ها چالاكوانان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، پاڵنەری ئەو تاوانە ناكۆكییەكانی بووە لەگەڵ هاوسەری پێشووی، دایكەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە و تەرمی دوو منداڵەكەش لە ڕوبارەكەدا دەرهێنراوە.
پردی ئەئیمە هەردوو ناوچەی كازمییە و ئەعزەمییەی بەغداد پێكەوە دەبەستێتەوە و پردەكە كامێرای چاودێری تیا جێگیركراوە و بەهۆیەوە پۆلیس توانیویەتی تاوانكارەكە بناسێتەوە و دەستگیری بكات.
چەند تۆمارێكی تر گریانی بەكوڵی باوكەكە بەهۆی مردنی منداڵە بێتاوانەكانی نیشاندەدات.