پێدانی قەرزی بچوك لە عێراق دەستپێدەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێدانی قەرزی بچوك لە عێراق دەستپێدەكاتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند: لە سبەینێوە پێدانی قەرزی بچوک لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەستپێدەكاتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا عادل رەکابی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاشكرای كردووە: لە سبەینێوە تا 9-11-2020 دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پێدانی قەرزی بچوک لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێتەوە و داواکاریش تەنها لەرێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنیەوە دەبێت.

لەبارەی پڕۆژەكەوە وەزیری كاری عێراق دەڵێ: دەرفەتێکە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کەبەدوای هەلی کار و پڕۆژەی تایبەت بەخۆیان دەگەڕێن و شارەزاییان لەبوارێکی دیاریکراودا هەیە.

هه‌واڵی گرنگ