لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بارێك تەمەرهندی ئێرانی لەناوبرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بارێك تەمەرهندی ئێرانی لەناوبرا

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی دەرنەچوونی لە پشكنین بارێك تەمەرهندی ئێرانی لەناوبرا.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەنراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ یەك شەممە هەڵساین بە لەناوبردنی بارێك تەمەر هندی ئێرانی بە بڕی (1) تەن و (700) كیلۆگرام.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەشكردووە، لە لایەن بنكەی كۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران و هۆبەی وەرگرتنی نموونەی خۆراك، پشكنینی بۆ ئەنجام درا، بەڵام لەپشكنین ‌دەرنەچوو، چونكە هاوتانییە‌ لەگەڵ ڕێنمایەكانی تەندروستی.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لە لایەن لیژنەی هاوبەشی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران تەمەر هندییەكە لەنێوبرا.

هه‌واڵی گرنگ