10 ملیار دینار بۆ چاككردنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای كۆیه ‌- كلكه‌سماق ته‌رخانكرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

10 ملیار دینار بۆ چاككردنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای كۆیه ‌- كلكه‌سماق ته‌رخانكرا

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتی هەرێم بڕی ١٠ ملیار دیناری بۆ چاککردن و نۆژەنکردنەوەی رێگای کۆیە – کەلکە سماق تەرخانکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 ، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هه‌رێم لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بڕی ١٠ ملیار دیناری بۆ چاککردن و نۆژەنکردنەوەی رێگای کۆیە – کەلکە سماق تەرخانکردووە، باسی لەوەشكرد، نزیکەی ٪٥٠ پڕۆژەکان ئەنجامدراون ‏و پێش وەرزی زستان تەواو دەکرێن.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "پڕۆژەکە کۆمەڵێک بڕگە لەخۆدەگرێت، کە خۆی دەبینێتەوە لە ١٣ پێگە و شوێن کە قیرتاو و تێکەڵەرێژ دەکرێن و بریتین لە، چاککردنەوەی رێگای تەق تەق، چاککردنەوەی رێگای لۆفەکانی کەلکەسماق، چاککردنەوەی رێگای سێگردکان، قیرتاوکردنی رێگای گوندی قۆریتان، قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانی کڵێسا و بۆگد و تێکەڵەرێژکردنی چەند رێگایەک و کۆمەڵێک پڕۆژەی تر."

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لەماوەی رابردووشدا، ژمارەیەک پڕۆژە لە سلێمانی و دهۆک بە گوژمەی جیاواز کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.

هه‌واڵی گرنگ