دەرمانێك گەشەكردنی كۆرۆنا رادەگرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەرمانێك گەشەكردنی كۆرۆنا رادەگرێت

 

 

زانایانی زانكۆی سكۆتلەندا جۆرە دەرمانێكیان دروستكردووە كە بە هەڵمژینی لەڕێگەی لووتەوە دەتوانێت گەشەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕابگرێت.

زانایانی زانستی زیندەیی لە زانكۆی سانت ئەندرۆزی سكۆتلەندا چارەسەرێكی نوێیان دروستكردووە كە لەرێگەی هەڵمژینی لووتەوە دەتوانێت گەشەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕابگرێت و لەمبارەیەشەوە زاناكان لەو بڕوایەدان كە دەرمانەكەیان لە زۆربەی ئەو دەرمانانە بە كارترە كە تا ئێستا بەكار دێت.

لەمبارەیەوە كۆمپانیای (I.L.C تیرابیتیك) ی سكۆتلەندی بۆ تەكنەلۆژیای زیندەیی ئاشكرایكردووە، ئەو دەرمانە نوێیە كە ناوی (ئەلفاسیت) ی لێنراوە بەبەراورد بە دەرمانەكانی تر زۆر بەكارە بۆ ڕاگرتنی گەشەو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە تاجدارەكان، چونكە یارمەتی نەخۆش دەدات بۆ خێراتر دروستكردنی بەرگری لە لەشیدا.

بەپێی سەرپەرشتیارانی تاقیكردنەوەی ئەو دەرمانە لە تاقیگەكاندا، دروستكردنی دەرمانەكە بەپێشكەوتنێكی بەرچاو دادەنرێت، چونكە جیاوازییەكی گەورە دەردەخات لە چاڵاكی زیندەیی جۆرە لاوەكیەكانی (ئینتەرڤیرۆن) دژی ڤایرۆسی كۆرۆناو پێدەچێت ئەم جیاوازییانەش كاریگەری چارەسەكاری گرنگی هەبێت بۆ (كۆڤید – 19).

دەرمانی (ئەلفاسیت) لەلایەن پرۆفیسۆر (ویلیام ستیسمۆن) ی دامەزرێنەرو یەكەمین بەڕێوەبەری كۆمپانیای (I.L.C تیرابیتیك) بۆ تەكنەلۆژیای زیندەیی دروستكراوە.

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكەش لەبارەی ئەو دەرمانەوە وتی، ئەو بەرهەمە بەپێشكەوتنێكی گرنگ دادەنرێت لە رووبەڕوبوونەوەی (كۆڤید – 19)، ئەم دەست تێوەردانە چارەسەرییانە پێویستن بۆ ئەوەی بتوانین بە سەر نەخۆشییەكەدا زاڵ بین.

هەروەها وتی، سیستەمی بەرگری سروشتی دیوارێكی بەرگرییە لە دژی ڤایرۆسەكان ‌و بەو دەرمانەش دەتوانین ڤایرۆسەكە لەسنوورێكی دیاریكراودا ڕابگرین، ئەو دیوارەش وا لێدەكات كە ئامادە بێت بۆ وەڵامدانەوەی هەموو شەڕەكان و هاوكاتیش ڤایرۆسی (كۆڤید -19) ناتوانێت پێشڕەوی بكات.

پێگەی خاڵی زانستی نووسیویەتی، پێویستە بوترێت: دەرمانەكانی (ئەلفا ئەنترۆفیرۆن) خێزانێكە لە (12) جۆر پرۆتینی سروشتی و تا ئێستا یەك جۆری لاوەكی وەك چارەسەر بەكاردێت كە ئەویش (ئەنترۆفیرۆن ئەلفا 2) ە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ