داعش پەیامێكی بڵاوكردەوە، داوا دەكات هێرش بكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داعش پەیامێكی بڵاوكردەوە، داوا دەكات هێرش بكرێت

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش پەیامێكی نوێی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا داوا دەكات هێرش بكرێتە سەر هاوڵاتیانی خۆرئاوایی لە عەرەبستانی سعودییەو ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتە.

داعش لەڕێگەی وتەبێژەكەیەوە پەیامێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا داوا لە لایەنگرانی دەكات خۆرئاواییەكانە بكەنە ئامانجی خۆیان لە سعودییە، لەگەڵ ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتە، پێشیان وایە كە سعودییە هانی وڵاتانی كەنداو دەدات پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكەنەوە.

بڵاوكردنەوەی ئەم پەیامەی داعش لەكاتێكدایە كە ئیمارات و بەحرێن ڕێككەوتنێكی مێژوویان لەگەڵ ئیسرائیل كردووە بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانیان بەجۆرێك هەمو لایەنەكان دەگرێتەوە. 

 

 

هه‌واڵی گرنگ