بەرپرسێكی ئەمریكی بەنهێنی سەردانی دیمەشق دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرپرسێكی ئەمریكی بەنهێنی سەردانی دیمەشق دەكات

 

 

بەرپرسێكی بەڕێوبەرایەتی ئەمریكا وتویەتی، بەرپرسێكی كۆشكی سپی لە ماوەی ڕابردوودا لەم ساڵدا سەردانی دیمەشقی سوریای كردووەو كۆبوونەوەی نهێنی لەگەڵ حكومەتی سوریادا ئەنجامداوە، ئەمەش لە هەوڵێكدا بۆ ئازادكردنی لانی كەم دووان لەو ئەمریكیانەی كە واشنتۆن پێی وایە حكومەتەكەی (بەشار ئەسەد) دەستی بەسەرداگرتوون.

بەرپرسەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت وتویەتی، (كاش باتڵی) جێگری یەكێك لە یاریدەدەرەكانی (دۆناڵد ترامپ) و بەرپرسی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە كۆشكی سپی سەردانی دیمەشقی كردووە.

وتیشی، ئەمە ئەوە پێشان دەدات كە تا چەندێك ترامپ بە ئەركی سەرەكی خۆی داناوە ئەمریكیە دەستبەسەرداگیراوەكانی دەرەوە بگەڕێنێتەوە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن جێرناڵ لە زاری بەرپرسێكی بەڕێوبەرایەتیەكەی ترامپ و سەرچاوەكانی دیكەی نزیك لە گفتوگۆكانەوە وتی: سەردانەكەی باتڵ یەكەمین سەردان بووە تێیدا بەرپرسێكی ئەمریكی باڵا چاوی بە بەرپرسانی حكومەتی دیمەشق بكەوێت دوای زیاتر لە (10) ساڵ.

 

هه‌واڵی گرنگ