پسپۆڕانی بواری سەلامەتی ئۆتۆمبێل چەند نیشانەیەكیان دیاری كردووە كە دەریدەخانە كاسكێتی ئۆتۆمبێل خراپ بووەو بەو نیشانانەدا شۆفێر دەتوانێت كێشەی ئۆتۆمبێلەكەی دەست نیشان بكات.
نیشانەكان:
١/ بەرزبوونەوەی حەماوەی ئۆتۆمبێل.
٢/ كەمكردنی ئاو، چونكە بەشێكی دەچێتە ناو ژووری پستۆنەوە.
٣/ درووست بوونی كێشە بۆ كرداری سوتان و پلاك.
٤/ ھەندێك جار گڵۆپی بزوێنەر دەكەوێتە كار.
٥/ تێكەڵ بوونی ئاو و ڕۆن.
٦/ درووست بوونی دووكەڵی شین لە ئەكسۆزەوە.
٧/ درووست بوونی پەستان لەسەر جاینەكان.