بۆ ئەوەی تووشی پەتای وەرزی نەبیت ئەمانە بكە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ ئەوەی تووشی پەتای وەرزی نەبیت ئەمانە بكە

پەتای وەرزی ئەو نەخۆشیانەن کە لە ڕێگای ڤایرۆسەوە ڕێڕەوی هەناسەی مرۆڤ توش دەکەن، گوڕانکاری کەش و هەوا و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما هۆکارن بۆ چالاکبونی چەندین جۆری بەکتریا و ڤایرۆس و بلاوبونەوەی پەتاو بەپێی توێژینەوەیەكیش ڤیتامین دی دەتپارێزێت لە توشبوون بە ئەنفلۆزنای وەرزی بەتایبەت لە منداڵ.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی ئێکسپرێس ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی نوسینگەی نەتەوەیی تەندروستی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژە بەوەكراوە: ئەگەر لە وەرزی سەرمادا گرنگی بەو خواردنانە بدرێت کە ڤیتامین دی تێیدا بەرزە، لە توشبوونیان بە ئەنفلۆنزای وەرزی پارێزراو دەبن و کۆئەندامی بەرگری لەشیان بەهێز دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە زانایان ئاشكرایدەكەن كە ئەو کەسانەی کە تووشی خەمۆکی بوون دەتوانن رێژەی ڤیتامین دی لە لەشیان بەرزبکەنەوە یاخود بەپێی رێنمایی پزیشک دەرمانی تایبەت بەو ڤیتامینە بخوات.

ڕێگاکانی_دەستکەوتنی_ڤیتامین_دی :
1- لە ڕێگەی تیشکی خۆر :ئەم ڕێگەیان باشترین ڕێگەیە بۆ دەست کەوتنی ڤیتامین دی ، بەشێوەیەک کە پێویست کەسەکە ڕۆژانە 15 بۆ 30 خولەک خۆی بداتە بەر تیشکی خۆر لە خۆری بەیانیان ، پێویستە زۆرترین ڕوبەری پێستی کەسەکە خۆری بەرکەوێت چونکە ڤیتامین دی لەژێر پێستدا دروست دەبێت.


2- لە ڕێگەی خواردنەوە : ئەو خواردنانەی کە زۆرترین بڕی ڤیتامین دیان تێدایە ئەمانەن ( شیر و بەرهەمە شیرەمەنیەکان ، ڕۆژنە پەرداخێك شەربەتی پرتەقاڵ , ماسی ، هێلکە، قارچک ، جگەری حەیوان ،... هتد)

 

هه‌واڵی گرنگ