بەتۆمەتی بەهەدەردانی 76 ملیار دینار،دەستەی نەزاهەی عێراق ، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری پێشووی نەینەوا دەرکردووە.
ئهمرۆ دوو شهممه 19 ی تشرینی یهكهمی 2020 دەستەی نەزاهەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ئاماژهی بهوه كردوه، بەتۆمەتی گەندەڵیی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، بڕیاری دەستگیرکردنی نەوفل عاکوب پارێزگاری پێشووی نەینەوایان دەکردووە. دەشڵێت، "پاڵپشت بە یاسای ژمارە 160ی ساڵی 1983ی دەسەڵاتی جێبەجێکاری، بڕیارەکەیان دەرکردووە".
له ڕاگهیهندراوهكهدا باس لهوهش كراوه، بەمەبەستی ئاشكراکردنی چارەنووسی دیارنەمانی ئەو بڕە پارەیەی پێش ئەوەی پاریزگاری پێشوو لە کارەکەی دووربخرێتەوە بەهەدەریداوە، تێمێکی لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئاستی باڵا پێکهێناوە، هەروەها دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە بەرپرسان و فەرمانبەرانی پارێزگاکە بەتۆمەتی بەفیڕۆدان و خراپ بەکارهێنانی دارایی دەوڵەت دەستگیردەکرێن، کە تیایدا بڕی 76 ملیار دینار دیارنەماوە.
لەماوەی ڕابردوودا، دوای ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی قەیاغەکەی موسڵ و خنکانی زیاتر لە 100 کەس و بێسەروشوێنبوونی دەیان کەسی تر، پەرلەمانی عێراق پارێزگاری نەینەوا و جێگرەکەی لە پۆستەکانیان دوورخستنەوە.