لە نیوان چوار مانگ بۆ شەش مانگ دەسپیبكەن، ئەگەر :
منداڵەكە ملی گرتبێت، توانای دانیشتنی هەبێت، حەزی بۆ خواردن هەبێت (لەكاتی سفرە دەست بۆ نان دەبات)، كەوچك بە دەستەوە بگرێت و شت ببات بۆ دەمی، ئاوا بكەن :
شۆربا بێ خوێ و ڕۆن، تەنها ئاوی شۆربا
هەر هەفتەیەك یەك خواردنی نوێ
یەكەمجار رۆژی جارێك یان دووان بیدەرێ
لە شەش مانگی میوە بە شەربەت بیدەرێ
ئەوەی سكچوونی گرت یا قەبزی كردو سوربوونەوەی هەبوو بوەستە، سەوزە تێكەڵ بە خواردنەكەی بكە (ئاگاداری پاك و خاوێنی بە)
لەدوای هەشت مانگ مریشك بكە ناو خواردنەكەی (ورد بیجنە بەر لە كوڵان)
هێلكە : ئەگەر لە خێزانەكەت هەستیاری نییە بەوە : لە هەشت مانگی بیدەرێ، ئەگەر هەستیاری هەیە : دوای ساڵ یان دوو ساڵ باشترە بە كوڵاوی بێت، دوای ساڵ ئەكرێت دەڵەمە بێت.
فستق و بادام و چەرەزو هەندێك میوەی ڕەق وەك گێزەر : باشترە چەرەزات تا چوار ساڵی نەدرێت (ئەپەڕێتە قوڕگی)
گیزەرو میوە ڕەقەكان (بكوڵێنرێت) بە ئاسایی تا چوار ساڵ نەدرێت.
میوەی ترش و مزر : باشترە تا دوای ساڵ چاوەڕێ بكەیت
گۆشتی سوور : لەكاتی بوونی چوار ددان و لە سەرووی هەشت مانگ دەست پێبكەن بە وردی بیجنە بەر لە كوڵان
ددان : زۆر گرنگە دڵنیابیت لەوەی دان دەرهاتنی دوانەكەوتووە بۆ ئەوەی لەكاتی خۆی دانی منداڵەكە بێت و بتوانێت ئەو خواردنانەی جوینی دەوێت لەكاتی خۆی دەستپێبكەیت و دواینەخەیت.
(دكتۆر : ئاوات واژەیی – پزیشكی پسپۆر لە گەشەو نەخۆشی منداڵ)