توركیا بنكەیەكی سەربازی لە سوریا دەكێشێنێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

توركیا بنكەیەكی سەربازی لە سوریا دەكێشێنێتەوە

 

 

كۆمەڵێك سەرچاوەی نزیك ئاماژەیان بەوەداوە توركیا هێزەكانی لە بنكەیەكی سەربازی لە باكووری ڕۆژئاوای سوریا دەكێشێتەوە كە ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەكانی حكومەتی سوریاوە گەمارۆ درابوو، بەڵام بوونی خۆی لە شوێنەكانی دیكەی ناوچەكە بەهێزتر دەكات.

ئەو شوێنە سەربازییە لە مۆرك یەكێكە لەو (10) خاڵە چاودێرییەی كە توركیا لە ساڵی (2018) دا دایمەزراندن، ئەوەش بەپێی ڕێكەوتنی هێوركردنەوەی شەڕو پێكدادانەكان لەنێوان هێزەكانی حكومەتی سوریاو ئەو چەكدارانەی كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانیان لێدەكرێت.

ساڵی ڕابردوو هێزەكانی حكومەتی سوریا لە پێشڕەوییەكانیاندا مۆرك و كۆمەڵێك شوێنی دیكەی هێزەكانی توركیایان گەمارۆدا، بەڵام توركیا هێزەكانی لەو ناوچانە هێشتەوە.

پێشتر بەرپرسانی توركیا بەدووریان زانیوە لە هیچ خاڵێكی چاودێری بكشێنەوە، بەڵام سەرچاوەكان دەڵێن : چیتر هیچ بەهایەكی سەربازی نەماوە بۆ مانەوە لە مۆرك.

بەرپرسێكی دیاری ئۆپۆزسیۆنێكی سوریا كە نزیكە لە توركیاوە بە ڕۆیتەرزی وتوە، ئامادەكارییەكان بۆ كشانەوە لە بنكەكە دەستی پێكردووە.

دوو سەرچاوەی دیكە كە ئاگاداری پڕۆسەكەن بە ڕۆیتەرزیان وت : كشانەوەكە دوێنێ‌ دەستی پێكرد، یەكێكیان وتی : هێزەكانی توركیا لە ئێستادا بیر لە چۆڵكردنی خاڵێكی دیكەی چاودێری ناكەنەوە.

چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێن: توركیا نزیكەی (10 بۆ 15) هەزار سەربازی لە باكووری ڕۆژئاوای سوریادا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاو گروپەكانی دیكە كە توركیا پشتیوانیان لێدەكات لە پاڵ هێزەكانی توركیادا لەو ناوچانەدا بوونیان هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ