كردار شەرتە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كردار شەرتە

لەكاتێكدا لە ڕاپۆرتی لیژنەی چاكسازی باس لەوە ئەكات كە ئەم ژمارەیە :
(106 )هەزار و( 839) كەس لە هەرێمی كوردستان دوو مووچە و سێ مووچە وەردەگرن.
ئەم پرسیارانە و چەندین پرسیاری تر دروست ئەبێت :
یەكەم / ئایە بڕیاری كۆتایی حكومەت چیە وە كەی و چۆن چارەسەری ئەو گەندەڵیە ئەكات.
دووەم/ ئایە لێپرسینەوە لەو كەسانە ناكرێت كە هاتوون داهات و قوت و بژێوی كەسانی تریان بەناخەق داوە بە كەسانێك كە شایستە نەبوون ئایە نابێت ئەوانەی بەو كارە هەستاون سزای یاسایی شیاوی خۆیان وەربگرن.
سێیەم/ ئەو كەسانەی لەیەك مووچە زیاتریان بەنایاسایی وەرگرتوە وەك بەر زەكی بانان بۆی دەر ئەچن یان ئەوەتە ڕێكاری پێویست ئەگیرێتە بەر بۆ گێڕانەوەی ئەو پارەیەی كە بەنایاسایی وەریان گرتووە لەكاتێكدا داهاتی گشتی ووڵاتە و مافی سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانە، داهاتوو وەڵاممان ئەداتەوە.
چوارەم/ دەرخستنی گەندەڵی كارێكی زۆر گرنگ نیە چوونكە هەموو هاوڵاتییەكی ئەم ووڵاتە ئەزانیت گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بوونی هەیە ئەوەی گرنگە ئەوەیە دوای دەرخستنی چی ئەكرێت و چۆن ئەو مافە ئەگەڕێتەوە بۆ خاوەن مافەكان.
پێنجەم /ئەكرێت دوای (29) ساڵ ئەزموونی حوكمڕانی و ( 9 )كابینەی یەك لەدوای یەك ئەمە بەدەستكەوت بزانی یان ئەمە لەكەو شەرمە بەسەر ئەزموونی حوكمڕانی كوردیەوە لەكاتێكدا ئەم دوو پارتە دەسەڵاتدارە لێی بەرپرسن.
شەشە/ ئایە ئەو كەسانەی گەندەڵیان كردوە یان هۆكاربوون بۆ ئەو ناداد پەروەریەو ڕوو بەڕووی سزای یاسایی ئەبنەوە یان ئەوەتە هیچ لێپرسینەوەیەكیان لەگەڵدا ناكرێت چونكە لەماوەی ئەزموونی حوكمڕانی هەرێمدا لەگەڵ بوونی ئەم هەموو گەندەڵیەو قۆرخكردنی داهات و دەسەڵات لەلایەن كەسانی نا بەرپرسەوە نەمان بینی و نەمان بیست چەند كەسانێك سزا بدرێن و ببن بە پەند و عیبرەت وەببێت بە دەسكەوتیش بۆ ئەزموونەكە.
ئەمانە و چەندان پرسیاری تر هەیە ئایە حكومەت و لیژنەی چاكسازی بەڕاستی ئەیەوێت چاكسازی بكات و دژایەتی گەندەڵی بكات یان ئەمەش وەك بەڵێنەكانی ڕابردوویانەو تەنها و تەنها لە ووتەو بەڵێندا خۆی ئەبینێتەوە بەهیوای چاكسازی ڕاستەقینە سزادانی گەندەڵكاران.

 

هه‌واڵی گرنگ