لە چ كاتێكدا نابێت وەرزش بكرێت لەكاتی سكپڕیدا ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە چ كاتێكدا نابێت وەرزش بكرێت لەكاتی سكپڕیدا ؟؟

 

 

بەشێوەیەكی گشتی وەرزشكردن لەكاتی سكپریدا كارێكی پێویستە بۆ بەتەندروستی هێشتنەوەی دایك و كۆرپەكەی سكی، بەڵام لەكاتی بوونی هەندێك حاڵەتی تەندروستی یان دەركەوتنی چەند نیشانەیەك ئەوا پێویستە دایكی دووگیان دووربكەوێتەوە لەوەرزشكردن و جوڵەی زۆر لەوانە:

1. كرژبوونی بەردەوامی منداڵدان بەجۆرێك لەماوەی یەك كاتژمێردا لە (6 – 8) كرژبوون زیاتر بێت. 

2. نەمانی جولەی كۆرپە لەسكی دایكیدا. 

3. دایكەكە نەخۆشی رێرەوی هەناسە یان دڵی هەبێت وەك بەرزە فشاری خوێن یان دووچاربوونی بەبەرزە فشاری خوێن بەهۆی سكەكەیەوە. 

4. كەمخوێنی. 

5. خوێنبەربوونی دامێن یان كلوی خوێن فڕێدان. 

6. سكی دوانەو سیانەو زیاتر. 

7. كۆرپەكە گەشی باش نەبێت. 

8. گرفتەكانی وێلاش. 

9. شلی دەمی ملی منداڵدان.

(د. هودا‌ محێددین موحەمەد – پسپۆری نەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبوون)

 

هه‌واڵی گرنگ