حكومەتی ناوەند بەمشێوەیە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی دابەشدەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەتی ناوەند بەمشێوەیە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی دابەشدەكات

کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکانى عێراق داوا لە هاوڵاتییان دەکات سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنى بەشە نەوتى خۆیان بە بڕى (100) لیتر بەپێی کۆبۆنى نوێی وەرگرتنى نەوت.  

لەمبارەیەوە لە بەیاننامەیەکدا حسێن تاڵب، یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیای دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکانى عێراق رایگەیاندوە: پێدانى ئەو بڕە نەوتە بە هاوڵاتییان لە رۆژى 20ى ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە، بە نرخى 15 هەزار دینار ،جەختیشیکردووەتەوە لەسەر دادپەروەرى لە دابەشکردنى نەوتدا بەسەر هاوڵاتییان بەپێی کۆبۆنەکانیان، دواتریش کۆبۆنى دیکەیان بەسەردا دابەش دەکرێت.  

 شایەنی باسە کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکانى عێراق مانگانە لە رێگەى بریکارەکانى خۆراکەوە کۆبۆنى تایبەت بە وەرگرتنى بەشە نەوت دەداتە هاوڵاتییان.  

 

 

هه‌واڵی گرنگ