سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، مه‌رجه‌كانى تایبه‌ت به گۆڕینى كارگه‌ى بۆ پێشانگاى ئۆتۆمبێل بڵاو كرده‌وه كە ڕێگەپێدانەكە تایبەتە بە كارگەكانی ناوچەی پیشەسازی باشووری هەولێر.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، عەبدولواحێد ئەحمەد سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕێگەپێدانی گۆڕینی كارگەكانی پیشەسازی باشووری بۆ پێشانگای ئۆتۆمبێل ڕاگەیاند، بەپێی ڕاگەیەنراوەكە بە چەند ڕێكار و مه‌رجێكی تایبه‌ت به گۆڕینى كارگه بۆ پێشانگاى ئۆتۆمبێل له به‌شێكى دیاریكراو له ناوچه‌ى پیشه‌سازی باشووری هه‌ولێر ڕێگەی پێ دەدرێت.بەپێی ئەو مەرج و ڕێنماییانە‌ی خراوەتەڕوو ئەو کەسانەی کە کارگەیان کەوتۆتە ناو سنووری دیاریکراوی ناوچەی پیشەسازیی باشوور، ئارەزوومەندانە دەتوانن لە ڕۆژی چوارشەممە 21/10/2020 و ڕۆژانی دواتر سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.