دوای كۆبونەوەی وەزیری کارەبای هەرێم لە پەرلەمان لەگەڵ لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان ڕایگەیاند: تائێستا دابەشکردنی کارەبا بەهیچ کۆمپانیایەک نەدراوە.
كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕەتی کردەوە، تاوەکو ئێستا دابەشکردنی كه‌رتى كاره‌با درابێتە هیچ کۆمپانیایەک و ڕایگەیاند، ئەو بابه‌ته له پرۆسه‌ى ته‌نده‌ریندایه، لەهەمان کاتدا له ئه‌گه‌رى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه‌دا به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه نرخ له‌سه‌ر هاووڵاتییان بەرز نەكرێتەوە.
سەبارەت بە گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ سەر کەرتی تایبەت گوتی: به‌نیازین دابه‌شكردنى كه‌رتى كاره‌با بده‌ینه ده‌ست كه‌رتى تایبه‌ت، بەپێی پێویستی ئێمە هه‌رچه‌نده كارمه‌ند پێویست بێت، ده‌یخه‌ینه سه‌ر كه‌رتى تایبه‌ت.
وەزیری کارەبا ئەوەشی ڕەتکردەوە پارەی زۆر بۆ هاوڵاتیبان هەژمارکرابێت، چونکە ئەو پێوەرانەی کاردەکەن باوەڕپێکراون و چەندە هەژمار بکات دروستە.