عێراق..حكومەت لەسەر دەنگۆی ڕێكەوتنی لایەنەكان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن هاتە دەنگ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..حكومەت لەسەر دەنگۆی ڕێكەوتنی لایەنەكان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن هاتە دەنگ

راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەڵبژاردنەكان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بێ ئاگاین لەو زانیاریانەی كە باس لە ڕێككەوتنێكی سیاسی نێوان لایەنە عێراقیەكان دەكەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 20 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 عەبدولحسێن هینداوی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەڵبژاردنەكان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند،حكومەتەكەی مستەفا كازمی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا كە بڕیارە لە 6 ی حوزەیرانی 2021 دا ئەنجام بدرێت و راشیگەیاند حكومەت كار لەسەر تەواوكردنی هەموو رێوشوێنەكانی سەرخستنی ئەو پڕۆسەیە دەكات.

راوێژكاره‌كه‌ی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، كە هەندێك پرس لە دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتدایە و پێویستی بە ئەنجومەنی نوێنەرانە بۆ ئەوەی بەربەست بۆ هەڵبژاردنەكە دروست نەكرێت ئەویش پەلەكردنە لە تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان و هەمواركردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵیە بۆ ئەوەی لەڕێگەی بەدەستهێنانی نیسابی یاساییەوە بڕیاری پێویست بدرێت.

عەبدولحسێن هینداوی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆكان لەنێوان حكومەت و پەرلەماندا دەست پێدەكرێن بۆ پەلەكردن لە تەواوكردنی هەموو رێوشوێنەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە و رێگرتن لەهەر هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ