فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە گوندێکی سەربە قەزای خودائافەرین لە سنووری کارگێڕی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات باکووری رۆژئاوای ئێران، کەوتەخوارەوە.
ئهمرۆ سێ شهممه 20 ی تشرینی یهكهمی 2020 ئاژانسی هەواڵیی "ئیرنا"ی ئێرانی بڵاویکردەوە، قایمقامی قەزای خودائافەرین، عەلی ئەمیری راد رایگەیاند "بەهۆی پێکدادانەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە گوندی کاراکۆچ سەربە ناحیەی مەنجیڤان، کەوتووەتەخوارەوە".
ههروهها عەلی ئەمیری راد،ئاماژهی بهوهش كرد، کە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە و پسپۆڕانیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەوەی بزانن فڕۆکەکە سەربە کام لەو دوو وڵاتەیە.
قەزای خودائافەرین دەکەوێتە سەر سنووری ئێران لەگەڵ ئازەربایجان وئەرمینیا و لە دەستپێکی پێکدادانەکانەوە تا ئێستا ٦٠ مووشەک بەر قەزاکەکە کەوتووە.