دەستەی دەستپاکی داوای ڕاگرتنی مووچه‌ی چینێك ده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەستەی دەستپاکی داوای ڕاگرتنی مووچه‌ی چینێك ده‌كات

دەستەی دەستپاکی هه‌رێمی كوردستان داوای گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی دژی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر ده‌كات كه‌ بەبێ پاڵپشتی یاسایی ماوەی خزمەتەکەیان درێژکراوەتەوە.

له‌ نوسراوێكدا كه‌ واژۆی د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی دەستەی دەستپاکی هه‌رێمی له‌سه‌ره‌، ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردوە کە لەبەرواری 1-7-2020ەوە دەست کراوە دەبن بۆ وەرگرتنی ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر ھەموو ئەو دادوەرو فەرمانبەرانەی بەبێ پاڵپشتی یاسایی ماوەی خزمەتەکەیان درێژکراوەتەوە.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان داواشی لە وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم کردوە کە مووچەی ئەو دادوەرو فەرمانبەرانە ڕابگرن.

جێی ئاماژه‌یه‌ لەماوەى رابردوودا ناوی ژمارەیەکى زۆر لە دادوەرو فەرمانبەرانی دادگاکان رەوانەى دەستەى دەست پاکى کرابوون کە بەبێ هیچ پشتیوانیەکى یاسایی ماوەى خزمەتیان درێژ کراوەتەوە، دواتر دەستەکە لێکۆڵینەوەى لەبارەى ئەو دۆسییە دەست پێکرد.

 

 

هه‌واڵی گرنگ