لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى له‌په‌رله‌مان ئەو ره‌شنووسه تاوتوێ كرا كە سه‌باره‌ت به‌پرسی کۆچی گەنجان ئامادە كرابوو.
لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا پرسی كۆچی گه‌نجانی تاووتوێ كرد، لە چوارچێوەی ئەو ره‌شنووسه‌ى کە ئامادەكرابوو سه‌باره‌ت به‌پرسی کۆچی گەنجان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
هەر لە کۆبوونەوەكه‌شدا بڕیاردرا یاداشتێک لەسەر پرسی کۆچی گەنجان بەواژۆی ئەندامانی لیژنەكه پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.