بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکان دوو تۆمەتباری لە هەولێر دەستگیركرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکان دوو تۆمەتباری لە هەولێر دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکان دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند لە شاری هەولێر كە بڕی (116) گرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە.

لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکان ئاماژە بە دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار كراوە لە شاری هەولێر كە ئەمڕۆ  20 / 10 / 2020 دەستگیر كراون و بڕی (116) گرام ماددەی هۆشبەریان لەجۆری (کریستاڵ) لەدەست گیراوە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە تۆمەتبارەكان بڕی (550) هەزار دیناری عێراقی ساختە و بڕی (900) دۆلاری ساختەی ئەمریکی و (3) چەكیان لە جۆری (دەمانچە)، و (6) مۆبایلیان پێبوە.


 

هه‌واڵی گرنگ