كوردیو
بەشێكی زۆر لەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن، پاش چاكبوونەوەیان هەست بە چەند نیشانەیەك دەكەن كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لەسەریان بەجێماوە.
زانکۆی ئۆکسفۆرد توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە و تێیدا چەند نیشانەیەکی کۆرۆنای ئاشکرا کردووە کە ئاماژەن بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە زیانی بەو كەسانە گەیاندووە كە هەڵگری بوون.
ئەو نیشانانەی كە زانكۆی ئۆكسفۆرد دەستنیشانی كردوون:
- هەناسەتووندی
زۆرێک لەو کەسانەی بە توندی تووشی کۆرۆنا دەبن، ئەگەر دوای تێپەڕاندنی کۆرۆنا، کێشەی هەناسە توندیان هەبێت، ئەوا کۆرۆنا زیانی لە سییەکانیان داوە.
- شەکەتی
رێژەی 55% ئەو کەسانەی لە کۆرۆنا چاکدەبنەوە، لە دوای چاکبوونەوە هەست بە شەکەتی دەکەن، ئەمەش نیشانەیەکە کە کۆرۆنا زیانی لێداون و دەبێت پشوو بدەن.
- خەمۆکیی
بەشێک لەو کەسانەی لە کۆرۆنا چاکدەبنەوە، دوای ماوەیەک ئەگەری هەیە تووشی خەمۆکیی و دڵەڕاوکێ ببن؛ ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کۆرۆنا کار دەکاتە سەر مێشکی مرۆڤ.
- چالاکی وەرزشی
لە دوای چاکبوونەوە لە کۆرۆنا، ناتوانیت وەکو پێشوو وەرزش بکەیت، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە تووشی هەوکردن بوویت و هەوکردنەکە لە دوای چاکبوونەوە لە لەشدا دەمێنێتەوە.
- کاریگەری لەسەر ئۆرگانەکان
ئەگەر دوای چاکبوونەوە لە کۆرۆنا پشکنین بکەیت، ئەوا دەکرێت زیانەکان بەمجۆرە بێت، 60% نەخۆشەکان زیان بەر سییەکانیان دەکەوێت، 26% زیان بەر دڵیان دەکەوێت، 10% زیان بەر جگەریان دەکەوێت و 29% زیان بەر گورچیلەیان دەکەوێت.