وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارێكی نوێی 24كاتژمێری ڕابردووی بڵاو كردەوە و بەپێی ئامارەكە 5600كەس توشی كۆرۆنا بوونو 312 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
سیما سادات وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمرۆچوار شەممە21-10-2020 لە بەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند "لە24كاتژمێری رابردوودا 5600كەس توشی كۆرۆنا بوون و 312 كەسیش گیانیان لەدەستداوە."
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران راشیگەیاند" سەرجەم ژمارەی ئەوكەسانەی كەتائێستا توشی كۆرۆنا بوونو گەیشتوەتە 545هەزارو 286كەس و لەوژمارەیەش 438هەزارو 709كەس چاكبونەتەوە "
سیما سادات ئاماژەی بەوەشدا" تائێستا چوار هەزارو 861كەس لەتوشبوانی كۆرنا بارودۆخیان خراپەو لەئێستادا لەژێر چاودێری ووردان و كۆی گشتی ئەو كەسانەشی كە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 31هەزارو 346كەس"