یه‌كێتی پۆستێكی دیكه‌ی له‌ حكومه‌ت وه‌رگرت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یه‌كێتی پۆستێكی دیكه‌ی له‌ حكومه‌ت وه‌رگرت

 

لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، دوێنێ‌ یەكێتی پۆستی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری وەرگرت، ئەمڕۆش پۆستی بریكاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی وەردەگرێت.

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هەرێم لە پشكی یەكێتی لە هەژماری تایبه‌تیخۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووك نوسیویه‌تی، بۆ دەستبەكاربوونی عەلی عوسمان وەک بریکاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی مە‌ِراسیمێك  ئەنجام درا و وێڕای پێشکەش کردنی پیرۆزبایی، هیوای سەركەوتنمان بۆ خواستن.

جێگری سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هەرێئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، جەختیشمان لە گرنگی پەرەپێدانی پیشەسازی و فراوانکردنی ئاسۆکانی بازرگانی کردەوە وەك هۆكارێك بۆ فرەجۆركردنی سە‌رچاوەكانی داهاتی گشتی و ڕە‌‌خساندنی ھە‌لی كاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوێنێ‌ لە مەڕسیمێكدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وەزیرانی پلاندانان و شارەوانی، ئەمەل جەلال لە پشكی یەكێتی پۆستی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری وەرگرت.

 

هه‌واڵی گرنگ