چه‌كدارێكی‌ داعش له‌ سلێمانی ده‌ستگیركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چه‌كدارێكی‌ داعش له‌ سلێمانی ده‌ستگیركرا

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش رایده‌گه‌یه‌نێت، لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری عیراقەوە بەهاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانراوە تیرۆریستێکی داعش له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەستگیربکرێت.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 21ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگه‌یاند‌، ئێوارەی 20ی ئەم مانگە لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری عیراقەوە بەهاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانراوە تیرۆریستێکی داعش له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەستگیربکرێت.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش ئاماژەی بەوەشکردووه‌، چەکدارانی داعش هەرگیز ناتوانن بە ئارامی بژین، تاکۆتایی زەوی بەدوایانەوە دەبن.

 

هه‌واڵی گرنگ