کوڕێکی 32 ساڵان بە ناوی سامی مەهدی،لە وڵاتی بەلجیکا، دەبێتە وەزیری کۆچ و کۆچبەران، ناوبراو رایگەیاند، کاری سەرەكیم دورخستنەوە و کەمکردنەوەی پەنابەر لە وڵات‌دا.
دوای دواكه‌وتنی 493 رۆژ له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی به‌لیجكا، دواجار كابینه‌ی حكومه‌ت پێكهاتوو گه‌نجێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك عێراقی بوو به وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ری.
سامی مه‌هدی، ته‌مه‌نی 32 ساڵه و باوكی له ساڵی 1970 وه‌ك په‌نابه‌ر رووی له به‌لجیكا كردبوو، ئێستاش سامی بووه به وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ری، به‌مدواییه‌ش ئه‌و وه‌زیره به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه ئه‌و په‌نابه‌رانه ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان بكاته‌وه كه داواكارییه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری ره‌تكراوه‌ته‌وه.
سامی مه‌هدی پێی وایه كه ئه‌و رێژه په‌نابه‌ره‌ی به‌لیجكا ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كاته‌وه، به‌راورد به ئه‌ڵمانیا كه‌متره و له به‌لجیكا ته‌نها 18% ره‌وانه ده‌كرێنه‌وه له‌كاتێكدا له ئه‌ڵمانیا 35% ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
بەپێی راپۆرتی پلاتفۆرمی نیشتیمانیان تایبەت بە پشتگیری کردنی پەنابەران، نزیکەیی 120 هەزار کۆچبەر لە بەلجیکادا هەن کە بەڵگەنامەیان نییە.
وتەبێژێکی پلاتفۆرمی نیشتیمانیان بە ناوی مێدهی کاسۆو رایگەیاند، هیوادارە بەهۆی مێژوی خێزانەکەی خۆیەوە بتوانێت بە هەستیاری مامەڵە لەگەڵ کەیسی پەنابەراندا بکات، بەڵام ئەگەر سیاسەتی رەق و توندوتیژ بەرامبەر بە پەنابەران بەکاربهێنێت، یٔەوا یٔەوانیش بە خراپی سەیری دەکەن و مامەڵەیان باش نابێت .