بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند لە شاری هەولێر، كە بڕێك ماددەی هۆشبەریان پێبووە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان هاتووە: ئەمڕؤ ۲۱ / ۱٠ /۲٠۲٠ لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر توانرا (۳) تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە بڕێك ماددەی هۆشبەریان لەجۆری (کریستاڵ ـ حەشیش ـ جامایکا)پێبووە.
لە ڕاگەیەنراوەكە ئەوەش هاتووە: هاوكات تۆمەتبارەكان بری (۱٠) دە دەنك حەبی (ئاڕتین) چەقۆیەک و دوو پایپی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان پێگیراوە.