دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق ڕایدهگهیهنێت، پێش ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی دەبێت ئەو کەسانەی کە نیازی گەشتکردنیان هەیە پشکنینی PCRی تایبەت بەکۆرۆنایان پێبێت، پشکنینەکەش پێش 72 کاتژمێر ئەنجامدرابێت، بەپێچەوانەوە ڕێگە بەهیچ کەسێک نادرێت تەنها بچێتە ناو فڕۆکەکەیشەوە.
ئهمڕۆ چوار شهممه 21 ی تشرینی یهكهمی 2020 دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق لەڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست كوردیو کەوتووە ڕایگەیاند، "دەبێت ئەو کەسانەی کە نیازی گەشتی دەرەوەی وڵاتیان هەیە لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا جۆری PCR یان پێبیت، بەمەرجێک پشکنینەکە ئەنجامەکەی نەرێنی بێت و پێش 72 کاتژمێر ئەنجامدرابێت".
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق ئاماژەی بەوەش كردوه، "بەبێ بوونی ئەو پشکنیینە ڕێگە بەهیچ کەسێک نادرێت تەنها بچێتە ناو فڕۆکەکەیشەوە، فڕۆکەخانەکانی عێراق پابەند دەبن بەڕێکارەکانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (lCAO ) ئەوەش لەپێناو فەراهەم کردنی گەشتێکی سەڵامەت".
ههروههه له ڕاگهیهندراوهكهدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق داوایشی لەکۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کردووە پابەندی ئەو ڕێنماییە بن بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیارێتی هەر ڕێکاری یاسایی هەڵدەگرن، ئەو ڕێنماییەش ئەوانەش دەگرێتەوە کەدەیانەوێت گەشت بۆعێراق بکەن.