زانایان نهێنی ئەوەیان دۆزییەوە، كە گوڵاوەكان، بە تایبەت بۆنی گوڵ، ناوەندەكانی مێشك چالاكتر دەكەن.
زانا توێژەرەكان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، كە بۆنخۆشی یارمەتیدەری مرۆڤ دەبێت لە چێژ وەرگرتن لە یادەوەری (زاكیرە) یەكی بەهێزتر.
توێژەران ئەوەشیان بۆ دەركەوتووە، كە بۆنكردنی شتێكی بۆنخۆش، كەمێك پێش نووستن، یارمەتیدەر دەبێت لەسەر جێگیركردن و دامەزراندنی ئەو شتانەی مرۆڤ لە ڕۆژدا ئەنجامیان دەدات.
چەندین لێكۆڵینەوەی تریش سەلـماندوویانە، كە بۆنە خۆشەكان یارمەتیدەرن بۆ جێگیربوونی باری دەروونی مرۆڤ.
ئەوەی جێگەی هەڵوەستە لەسەركردنە لێرەدا ئەوەیە، كە پێغەمبەری خۆشەویستمان موحەمەد (صلی الله علیه وسلم) ئاماژەیكردووە بۆ بۆنە خۆشەكان، كاتێك دەفەرموێت: (حبب إلي من دنياكم ثلاث الطيب؛ والنساء؛ وجعلت قرة عيني في الصلاة) واتە: لەو دونیایەدا، سێ شت خۆشەویستن لەلای من: ئافرەت و بۆنخۆشی، ڕووناكی چاویشم لە نوێژدایە.