1. وەستان بە پێوە بۆ ماوەیەكی زۆر یان بە پێ ڕۆیشتن بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ.
2. كاتی سكپڕی (حەمل).
3. حاڵەتی ئیكلامپسیا ( Eclampsia ) لە كاتی سكپڕی كە كۆمەڵێك نیشانەی هەیە وەك بەرزی فشاری خوێن.
4. زەبر بەركەوتن بە پێیەكان بە تایبەت لە كاتی بوونی شكاوی، درز، لەجێ چوون، بچڕانی بەستەری جومگە.
5. بەكارهێنانی هەندێ دەرمان وەك :
- هەندێك دەرمانی زەغت وەك ئەدەلات بۆ دابەزینە زەغتی بە پەلە.
- هۆرمۆنەكان وەك ئیسترۆجین.
- حەپی منداڵ نەبوون واتە (حەبی مەنع).
- هەندێك دەرمانی نەخۆشی شەكرە وەك (میتڤۆرمین).
- هەندێك دەرمانی دژی خەمۆكی و ئازارشكێنی وەك پرۆڤین، ئەسپرین، ڤۆڵتارین، ئیندۆسید.
- ستیرۆیدەكان وەك دیكسۆن، كۆرتیزۆن، دیكادرۆن.
6. گیرانی بۆری خوێنی قاچ بە هۆی جەڵتەوە.
7. هەوكردنی پێ و قاچ یان هەوكردنی هەموو لەش.
8. دەوالی.
9. نەخۆشیە درێژخایەنەكان وەك : نەخۆشی شەكرە، نەخۆشی سستی دڵ، سستی یان وەستانی گورچیلە، سستی یان هەوكردنی جگەر.
10. كۆبوونەوەی لیمڤ.
11. كەمی پڕۆتین، ڤیتامین (B1)، مەگنسیۆم.
12. خواردنی سوێر بە بەردەوامی.
13. نەخۆشی ڕۆماتیزمی جومگەكان.
14. نەخۆشی سەوەڤانی پێ و ئەژنۆ.
15. نەخۆشی دەردە شاهانە (دائلو ملوك).
(د. عەبدولستار عەبدولرەحمان ئابڵاخی)